ئه‌ستێره نوێیه‌كه‌ی ریاڵ مه‌رید نزیكه له مایۆركاوه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مایۆركای ئیسپانی نزیكه له به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی كۆبۆی ژاپۆنی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید .
به‌رنامه‌ی جۆگۆنیس ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كۆبۆ ره‌زامه‌ندی نیشانداوه رووبكاته یانه‌ی مایۆركا به خواستن وبۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز ومایۆركاش هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه .
كۆبۆ ده‌یه‌وێت ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری ریاڵ مه‌درید له داهاتوودا و بۆ ئه‌مه‌ش پێوێستی به ئه‌زمونی زیاتره له خولی ئیسپانی ، بۆیه ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵمایۆركا ئه‌زمون وه‌ربگرێت و وه‌رزی داهاتوو به باشی بۆ یاریكردن له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاماده بێت .
PM:06:12:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 7332
جار خوێنراوه‌ته‌وه