ڤیدیۆ.. ئه‌رجه‌نتین له چیلی برده‌وه‌و پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك شكستی به هه‌ڵبژارده‌ی چیلی هێنا و بووه خاوه‌نی پله‌ی سێیه‌می كوپا ئه‌مریكا .
له یاری دیاریكردنی پله‌ی سێیه‌می و له یاریگای ئه‌رینا كۆرهنسایز هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین وچیلی رووبه‌رووی یه‌كتر بونه‌وه‌و یارییه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌رجه‌نتین كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی ئه‌رجه‌نتین ئه‌گویرۆ ودیبالا له تایمی یه‌كه‌مدا تۆماریان كرد وتاكه گۆڵه‌كه‌ی چیلیش ڤیداڵ به لێدانی سزا تۆماری كرد .
هه‌ر له یارییه‌كه‌دا وله خوله‌كی 37 مێسی له ئه‌رجه‌نتین و گاری میدیڵ له چیلی به كارتی سور كرانه ده‌ره‌وه .
AM:12:14:07/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4636
جار خوێنراوهتهوه