ڤیدیۆ.. پیرۆ هه‌مووانی شۆك كرد و به ئه‌نجامێكی گه‌وره له چیلی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ خۆی گه‌یانده یاری كۆتایی كوپا ئه‌مریكا پاش ئه‌وه‌ی به سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام شكستی به هه‌ڵبژارده‌ی چیلی پاڵه‌وانی پێشووی جامه‌كه هێنا .
له نیوه‌ی كۆتایی كوپا ئه‌مریكا و له یاریگای گریمۆ ئه‌رینا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی چیلی وپیرۆ به یه‌ك گه‌یشتن و یارییه‌كه به سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام به‌سودی پیرۆ كۆتاییهات .
سێ گۆڵه‌كه پیرۆ ئیدیسۆن فلۆرێس ویۆشیمار یۆتۆن و پابلۆ گریرۆ تۆماریان كرد .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پیرۆ خۆی گه‌یانده یاری كۆتایی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی به‌ڕازیل كه یارییه‌كه له رۆژی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 11ی شه‌و ئه‌نجام ده‌درێت . یاری یاریكردنی پله‌ی سێیه‌میش له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی چیلی وئه‌رجه‌نتین له رۆژی شه‌ممه كاتژمێر 10ی شه‌و ئه‌نجام ده‌درێت .
PM:02:01:04/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3060
جار خوێنراوه‌ته‌وه