پیرێز ره‌زامه‌ندی جێگره‌وه‌كه‌ی پۆگبای وه‌رگرتووه
وێستگە سپۆرت-
فلۆرینتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ره‌ه‌زامه‌ندی جام میشێل ئۆلاسی سه‌رۆكی یانه‌ی لیۆنی وه‌رگرتووه بۆ گواستنه‌وه‌ی ندۆمبیلی یاریزانی یانه فه‌ره‌نسییه‌كه .
له‌و باره‌یه‌وه پێگه‌ی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پیرێز به ئۆلاسی راگه‌یاندووه زیدان ی راهێنه‌ری یانه‌كه ئاره‌زوویه‌كی زۆری هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی ندۆمبیلی بۆ به‌هێزكردنی هێڵی ناوه‌ند ی تیپه‌كه .
ئه‌و پێگه‌به جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه پیرێز به ئۆلاسی وتووه له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی گرێبه‌ستی پۆگبا راسته‌وخۆ گرێبه‌ست پێشكه‌شی ندۆمبیلی ده‌كه‌ن و سه‌رۆكی یانه فه‌ره‌نسییه‌كه‌ش ره‌زامه‌ندی نیشانداوه .
PM:11:39:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 10168
جار خوێنراوه‌ته‌وه