به فه‌رمی ئه‌ستێره‌یه‌كی ریاڵ مه‌درید داوای رۆشتنی له یانه‌كه‌ی كرد
وێستگە سپۆرت-
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ماتیۆ كۆڤاسیجی كرواتی وئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ریاڵ مه‌ردید داوای رۆشتنی له یانه‌كه‌ی كردووه وئینته‌رمیلانیش نزیكه له گواستنه‌وه‌ی .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كه كۆڤاسیج داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا رێگه‌ی بده‌ن یانه‌كه جێبهێڵێت .
ئه‌وسه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه ئۆسیلۆ به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی ئینته‌ر له‌گه‌ڵ كۆڤاسیج رێكه‌وتووه تا ئه‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه ئینته‌رمیلان و ساڵانه‌ش چوار ملیۆن یۆرۆی وه‌كو موچه ده‌ده‌نێ .
AM:11:19:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 10756
جار خوێنراوه‌ته‌وه