به‌رشه‌لۆنه له یه‌ك دۆخدا ده‌ستبه‌رداری ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌ی ده‌بێت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستگه‌یشتنی گرێبه‌ستێكی گه‌وره وگونجاودا ده‌ستبه‌رداری تواناكانی مالكۆمی به‌ڕازیلی ده‌بێت .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه مالكۆم ئاره‌زووی خۆی بۆ مانه‌وه له یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه نیشانداوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌زۆر كه‌م پشت به تواناكانی ده‌به‌سترێت .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی باسكردووه كه‌سه‌ره‌ڕای ئاره‌زووی مالكۆم بۆ مانه‌وه ، به‌ڵام یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌یه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا ده‌ستبه‌رداری تواناكانی بێت به‌و مه‌رجه‌ی گرێبه‌ستێكی گونجاوی پێشكه‌ش بكرێت .
له كۆتایشدا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی نوسیوه كه یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی نزیكترین یانه‌یه له‌و یاریزانه‌وه.
PM:03:54:15/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2528
جار خوێنراوه‌ته‌وه