ڕاستییه‌ك له نێوان نیمار ومباپێ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
وێستگە سپۆرت-
راستی په‌یوه‌ندی نێوان نه‌یمار داسێلڤا وكیلیان مباپێ له یانه‌ی پاریس سانجێرمان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه .
له ماوه‌ی رابردوودا به‌شێكی زۆر له رۆژنامه‌كان ئاماژه‌یان به گرژی وئاڵۆزی ده‌كرد له‌نێوان ئه‌و یاریزانه‌دا له یانه پاریسییه‌كه و چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كیش باسی ئه‌وه‌یان كرد كه مه‌رجی مباپێ بۆ مانه‌وه له یانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌یه كه بركێته ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌م .
به‌ڵام ئه‌مرۆ رۆژنامه‌ی لی 10 سپۆرتی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه نێوانی نیمارو مباپێ زۆر زۆر باشه و هیچ كێشه‌یه‌ك له نێوانیاندا نییه له ناو یاریگا وده‌ره‌وه‌ی یاریگادا.
داهاتووی ئه‌و دوو یاریزانه ڕوون نییه‌و یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدیش هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی هه‌ردووكیان ده‌دات .
AM:11:09:27/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3380
جار خوێنراوه‌ته‌وه