ناسر خلێفی به نیازی كارێكی زۆر چاوه‌ڕواننه‌كراوه
وێستگە سپۆرت-
ناسر خلێفی قه‌ته‌ری وسه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ جیمس میلنه‌ری یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ واژووبكات .
رۆژنامه‌ی لۆ باریزانی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌رپرسانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان وله‌سه‌ر هه‌مووشیانه‌وه ناسر خلێفی سه‌رۆكی یانه‌كه ده‌یه‌وێت به گرێبه‌ستێكی ئازاد له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا میلنه‌ری یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
میلنه‌ر تاكو ئێستا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نوێنه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام یه‌كێكه له یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كان له پێكهاته‌كه‌ی یۆرگن كلوپ ئه‌گه‌ر چی ته‌مه‌نی له ئێستادا 33 ساڵه .
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت دوای یاری كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان چاره‌نوسی میلنه‌ر یه‌كلایی ببێته‌وه .
AM:10:51:27/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4032
جار خوێنراوه‌ته‌وه