هه‌واڵێكی خۆش بۆ هانده‌رانی به‌رشه‌لۆنه
وێستگە سپۆرت-
به پێی راپۆرتی رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی نیڵسۆن سمیدۆی پرتوگالی وبه‌رگریكاری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌توانێت بۆ یاری كۆتایی جامی شایی ئیسپانیا ئاماده بێت .
شه‌وی رابردوو له كۆتا یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیبار سمیدۆ دووچاری پێكانێكی سوك هات .
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پاش گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه پزیشكانی یانه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ئه‌و یاریزانه پێكانه‌كه‌ی قورس نییه وبه ئه‌گه‌رێكی زۆر ده‌توانێت ئاماده‌یی یاری كۆتایی جامی شایی ئیسپانیا بێت به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤالێنسیا له 25ی ئه‌م مانگه‌دا .
AM:11:23:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 6280
جار خوێنراوه‌ته‌وه