‌ڤیدیۆ.. به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ كۆتا یاریدا بردنه‌وه‌ی‌ تۆمار نه‌كرد

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ نه‌یتوانی‌ له‌ كۆتا هه‌فته‌ بردنه‌وه‌ تۆماربكات وله‌گه‌ڵ ئیبار به‌ دوو گۆڵ یه‌كسان بوو .

له‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ 38 وكۆتایی خولی‌ یانه‌كانی‌ ئیسپانیا یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بووه‌ میوانی‌ ئیبار ویارییه‌كه‌ به‌ دوو گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتاییهات . 

هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ مێسی‌ تۆماری‌ كرد وكۆی‌ گۆڵه‌كانی‌ له‌ م وه‌رزه‌ وله‌  له‌خوله‌ گه‌وره‌كانی‌ ئه‌وروپا كرده‌ 50 گۆڵ ، دوو گۆڵه‌كه‌ی‌ ئیباریش كۆكۆریا ودی‌ بلاسیس تۆماریان كرد . 

به‌و شێوه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ 87 خاڵ كۆتایی به‌م وه‌رزه‌ی‌ لالیگا هێنا . 


PM:08:13:19/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌