كۆتا زانیاری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیكردنی پۆگبا به ریاڵ مه‌دریده‌وه
وێستگە سپۆرت-
پێگه‌ی لاسكسیتای ئیسپانی جه‌ختده‌كاته‌وه كه په‌یوه‌ندیكردنی پۆگبا به‌یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه شكست ده‌هێنێت .
ئه‌و پێگه به ناوبانگه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه په‌یوه‌ندی خراپی نێوان مینۆ ریۆلای بریكاره‌كه‌ی پۆگبا وپیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید رێگره له‌به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره فه‌ڕه‌نسییه‌كه بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید .
ئه‌و پێگه‌یه ئاشكرای ده‌كات كه رایۆلا داوای موچه‌ی 17 ملیۆن یۆرۆی ساڵانه له یانه‌ی شاهانه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی تواناكانی پۆگبا به‌ده‌ستبهێنێت .
پۆگبا یه‌كێكه له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی زیدان بۆ وه‌رزی داهاتوو .
AM:11:11:23/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3280
جار خوێنراوه‌ته‌وه