ئه‌م هه‌واڵه دڵی هانده‌رانی ریاڵ مه‌درید به ته‌واوی خۆش ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
ڤینیسیۆس جۆنیۆری به‌ڕازیلی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له پێكانه‌كه‌ی چاكبۆته‌وه‌و چه‌ند خوله‌كێك به‌شداری یارییه‌كه‌ی خیتافی ده‌كات .
رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی شاهانه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر پێكانه‌كه‌ی ڤینیسۆس جۆنیۆر نه‌ماوه‌و ئه‌و یاریزانه ده‌توانێت له ته‌واوی ئه‌و یارییانه‌ی كه ماون له‌خولی ئیسپانیدا به‌شداری بكات .
ماركا ئاشكراشی كردووه كه زیدان بڕیاریداوه له چه‌ند خوله‌كێكی یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌رخیتافی به‌شداری پێبكات كه بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌نجام بدرێت .
AM:10:32:23/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 6512
جار خوێنراوه‌ته‌وه