ڤیدیۆ.. ئه‌ڵمانیا شكستی به هۆڵندا هێنا
وێستگە سپۆرت-
له یارییه‌كی به‌هێزدا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ له هۆڵندای برده‌وه .
له یارییه‌كانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020 و له یارییه‌كی به‌هێزدا هۆڵندا له یاریگای یۆهاین كرۆیف میوانداری ئه‌ڵمانیای كرد .
تایمی یه‌كه‌م ئه‌ڵمانیاییه‌كان توانیان دوو گۆڵ له خوله‌كه‌كانی15 و34 له رێگه‌ی سانی وگنابریه‌وه تۆماربكه‌ن . تایمی دووه‌م هۆڵندییه‌كان گه‌ڕانه‌وه كه‌شی یارییه‌كه‌و له‌خوله‌كه‌كانی 48 و63 ئه‌نجامه‌كه‌یان له رێگه‌ی دی لێخت و مه‌مفیس دپایه‌و یه‌كسانكرده‌وه .
به‌ڵام یه‌ك خوله‌ك پێش ته‌واوبونی كاتی یاسایی یارییه‌كه نیكۆ شوڵز گۆڵی سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌ڵمانییه‌كان تۆماركرد و یارییه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ڵمانیه‌كان كۆتاییهات .
AM:12:42:25/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1228
جار خوێنراوه‌ته‌وه