سێ هۆكار مۆرینهۆ له پاریس سانجێرمان نزیك ده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی سێ هۆكاری دیاری كردووه كه جۆزێ مۆرینهۆی پرتوگالی وراهێنه‌ری پێشوو یانه‌ی مان یونایتد له یانه پاریس سانجێرمان نزیك ده‌كاته‌وه .
رۆژنامه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كارگێڕی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی مۆرینهۆ ده‌كه‌ن بۆ راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌یان و سێ هۆكاریش ئه‌و راهێنه‌ره له یانه پاریسییه‌كه نزیك ده‌كاته‌وه .
هۆكاری یه‌كه‌م ئه‌زمونی ئه‌و راهێنه‌ره‌یه له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كه یانه‌ی پاریس سان جێرمان خه‌ون به‌و نازناوه‌وه ده‌بینێت .
هۆكاری دووه‌میش هێوركردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌و یاریزانانه‌ی یانه‌كه‌یه كه دوای ده‌ركرانیان له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان ده‌یانه‌وێت تیپه‌كه جێبهێڵن .
هۆكاری سێیه‌میش كارگێری پاریس سانجێرمانه كه ده‌یانه‌وێت تۆخێل له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه دووربخه‌نه‌وه .
AM:11:42:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1656
جار خوێنراوه‌ته‌وه