‌جوڵەیەکی ناشرینی سیمیۆنی هەرا دەنێتەوە

وێستگە سپۆرت-

 لە یاری نێوان یۆڤانتۆس و ئاتلەتیکۆ مەدرید لە یاری چوونی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کاتێک ٢-٠ یاریەکە بە سودی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید کۆتایی هات، دیگۆ سیمیۆنی لە کاتی گۆڵەکەی خیمینێز لە خولەکی ٧٨ بە شێوەیەکی ناشرین رویکردە هاندەران و ئاهەنگی گێڕا، ئەمەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتەکانیەوە کاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێناو هەریەکەو بە جۆرێک باسیان کرد.

دوای یاریەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید باسی ئەو جوڵە ناشرینەی کرد کە لەیاری بەرامبەر بە یانەی یۆڤانتۆس ئەنجامیداو رایگەیاند:" شتێکی ئاساییە کە بەوشێوەیە کاردانەوەت هەبێت.

هەروەها دەڵێت:" ئاهەنگێرانە لە دڵەوە کراوە، یاریەکە یەکلاکەرەوە بوو، ئەوەی کە لە خولەکەکانی کۆتاییدا رویدا سەرنج ڕاکێش بوو شایەنی ئەو ئاهەنگێرانە بوو.

لە کۆتایدا دەڵێت:" ئەو جوڵەیەی من  بۆ ئەوە ئەنجامم نەداوە تا کەس ئازار بدەم، جوڵەکە تەنها لە دڵەوە بووەو  ئاهەنگێڕان بووە بۆ بردنەوە گرنگەکە کە ماوەیەکی زۆرە کاری بۆ دەکەین.




PM:12:04:21/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 2876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری