‌بەڤیدیۆ...یۆڤانتۆس کەوتە بۆسەی پارماوە

وێستگە سپۆرت-

لە درێژەى یارییەکانی هەفتەى 22ی خولی ئیتاڵیا یانەى یۆڤانتۆس لە ناو یاریگاى خۆی رووبەرووی  یانەى پارما بویەوە لە ئەنجامدا بە 3 گۆڵ بەرامبەر 3 گۆڵ یەکسانبوون.

لە تایمی یەکەمی یاریەکە، یانەی یۆڤانتۆس توانی بە گۆڵی رۆناڵدۆ لە خولەکی ٣٦ پێشبکەوێت.

لە تایمی دووەم رۆگانی توانی لە خولەکی ٦٢ ئەنجامەکە بکاتە دووهێندە بۆ یۆڤانتۆس، بەڵام بارێلا لە خولەکی ٦٤ توانی گۆڵێک بۆ پارما بکات و ئەنجامەکە کەمبکاتەوە.

دواتر رۆناڵدۆ لە خولەکی ٦٦ گۆڵی سێیەمی کرد، بەڵام جارێکی تر پارما لە لایەن جیرڤینهۆوە گۆڵی دووەمی لە خولەکی ٧٤ کردو ئەنجامەکەی بۆ ٣-٢ کەمکردەوە.

لەکۆتایدا یاریەکەو لە خولەکی ٩٣، جارێکی تر جێرڤینهۆی کۆتیدیڤواری توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە بۆ یانەکەی بکاتەوەو یۆڤانتۆس بە یەکسانبوون ناچار بکات.

بەم یەکسانبوونە یۆڤانتۆس بە ٦٠ خاڵ لە پلەی یەکەمی خولەکە دێت.



AM:10:45:03/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری