‌بەفەرمی ریاڵ مەدرید رۆشتنی یاریزانێکی راگەیاند

وێستگە سپۆرت-

یانەی شاهانەی ئیسپانی بەفەرمی رۆشتنی  کیکۆ کاسیای گۆڵپارێزی سێیەمی بۆ یانەی لیدز یونایتدی ئینگلیزی راگەیاند.

کیکۆ کاسیا ٤٣ یاری بۆ ریاڵ مەدرید ئەنجامداوە توانیویەتی  ١٠ نازناو لەگەڵ ئەم یانەیە بەدەست بهێنێت.

یانەی لیدز یونایتد لە پێگەی رەسمی خۆیەوە بڵاوی کردەوە، گرێبەستی کیکۆکاسیا بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو دەبێت لەگەڵماندا.

 

یانەی لیدز یونایتد لە( Championship) ئینگلتەرا یاری دەکات و لە ئێستادا دوای ٢٧ هەفتە بە کۆکردنەوەی ٥٤ خاڵ نزیکە لە گەڕانەوەی بۆ خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی و راهێنەری ئەرجەنتینی مارسێلۆ بڵێسای ئەرجەنتینی راهێنەری ئەم یانەیە.


PM:09:48:17/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 6348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌