به ڤیدیۆ.. ئارسێناڵ له‌سه‌رده‌ستی ئۆنای ئێمری لێی قه‌وما
وێستگە سپۆرت-
له گه‌ڕی حه‌ڤده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی ئارسێناڵ دوای 14
یاری تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو، دوای ئه‌وه‌ی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ
به یانه‌ی ساوسهامپتن دۆڕا.
له خوله‌كی 20 دانی ئێنگز به لێدانی سه‌ر گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد،
دوای 8 خوله‌ك ئارسێناڵ له رێگه‌ی هێنریك میختاریان ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان
كرده‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدات، دانی ئێنگز
گه‌ڕایه‌وه و گۆڵی دووه‌می ساوسهامپتنی تۆمار كرده‌وه، به‌مه‌ش له
سه‌ره‌تای وه‌رزی رابردووه‌وه دانی ئێنگز چواره‌م یاریزانی پرێمه‌رلیگه
له یه‌ك یاری 2 گۆڵ به لێدانی سه‌ر تۆمار ده‌كات.
پاشان له گێمی دووه‌م، هێرشبه‌ری ئه‌رمینیا هێنریك میختاریان گۆڵی
دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی هاوتا كرده‌وه،
به‌مه‌ش میختاریان دوای 25 یاری گۆڵی ژماره 5ـی بۆ ئارسێناڵ له
پرێمه‌رلیگ تۆمار كرد.
له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه، چارلی ئۆستن گۆڵی سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌ی ساوسهامپتن تۆمار كرد و گورزێكی كوشنده‌ی له ئارسێناڵ دا.
ئارسێناڵ به كۆكردنه‌وه‌ی 34 خاڵ له شوێنی خۆی له پله‌ی پێنجه‌می
پرێمه‌رلیگ مایه‌وه، به‌مه‌ش ساوسهامپتن دوای 13 یانه یه‌كه‌مین
بردنه‌وه‌ی له پرێمه‌رلیگ تۆمار كرد.
PM:07:52:16/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1476
جار خوێنراوه‌ته‌وه