‌بەرشەلۆنە بۆ ئەم یاریزانە دەستدەکات بە گیرفانیدا

وێستگە سپۆرت-


ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرایکرد بەرشەلنە لە پێناو هاری کینی ئەستێرەی یانەی تۆتنهامدا دەستیکردووە بە گیرفانیدا و ئامادەکردووە و ٢٠٠ ملیۆن پاوەندی خستووەتە سەر مێزی یانە لەندەنییەکە.

بە گوێرەی هەواڵکی ڕٶژنامەی دەیلی ستار، یانیەی بلوگرانا چاویان بڕیوەتە ئەستێرەی یانەی تۆتنهام، هاری کین و دەیانەوێت بۆ ڕیزەکانی یانەکەیانی بگوێزنەوە، بە تایبەت کە تەمەنی سوارێزی ئۆرۆگوایی لە 32 ساڵ نزیک دەبێتەوە.

ئەو ڕۆژنامەیە جەخت لەوەش دەکاتەوە، کە یانەکە لە ئێستادا باشترین جێگرەوە ەبەردەستیدا هاری کینە ئەگەرچی ئەو یانەیە پێشتر چاوی بڕیبووە کلیان مبابێی گەوهەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئەنتۆنیۆ گریزمانی ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ شوێنگرەوەی سوارێز.

ئەو میدیا باس لەوەش دەکات کە تۆتنهام بە هۆی ئەو فشارەی بە هۆی دروستبوونی یاریگا نوێکەی و تێچووە زۆرەکانیەوە دروست بووە، زۆر پێویستی بە پارەیەکی لەو شێوەیەیە بۆیە ئەگەری زۆرە دەستبەردای هێرشبەرە سەرەکییەکەی ببێت.


AM:11:48:12/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 5340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری