‌بایرن میونخ یاریزانێکی گرنگی بۆ گەڕایەوە

وێستگە سپۆرت-

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری یانەی بایرن میونخ دەستی بە ڕاهێنانەکان کردەوەو ئامادەکاری بۆ یاری داهاتوو دەکەن.

لەسەر سایتی فەرمی خۆیان یانەی بایرن میونخ بڵاویکردەوە، لیڤاندۆڤسکی دەستی بە ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکان کردۆتەوەو ئامادەیە بۆ یاریکردن، ئەوەش هەواڵێکی خۆشە بۆ هاندەران.

لیڤا لە چەند رۆژی ڕابردوودا لە پشوودابوو، چونکە پێکانی لە ئەژنۆیدا هەبوو، ئەو پێکانەش لە کاتێکدا دووچاریهات، کە بەشداری لە مەشقەکانی هەڵبژاردەی پۆڵەندا کردووە.


PM:04:57:21/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری