‌پلانی ڕیاڵ مه‌درید بۆ گۆڵپارێزه‌كه‌ی ئاشكرابوو

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرته ههواڵییهكانی ئیسپانیا بڵاویانكردهوه، یانهی ڕیاڵ مهدرید ههوڵدهدات گرێبهستی كهیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی نوێبكاتهوه.

ڕیاڵ مهدرید جگه لهوهی كه گرێبهستی گۆڵپارێزهكهی نوێدهكاتهوه، هاوكات موچهكهشی بۆ زیاددهكات.

گرێبهستی ناڤاس لهگهڵ ڕیاڵ مهدرید، له ساڵی ٢٠٢٠ دا تهواو دهبێت، بهڵام ڕیاڵ مهدرید دهیهوێت بۆ ساڵێكی تریش درێژی بكاتهوهو موچهی ساڵانهكهی بۆ دهكاته ٥ ملیۆن یۆرۆ، له كاتێكدا پێشثر ٤ ملیۆن یۆرۆ بووه.

پێشتر لۆپێتگوی بڕیاریدابوو كه ناڤاس وهكوو گۆڵپارێزی سهرهكی سهیر بكات، بهڵام دوای هاتنیه سۆلاری بڕیاریداوه كه ایریه به تیبۆت كۆرتوا بكات و یاریهكانیشیان بۆ دابهشكردوون.


PM:06:19:20/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 2636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌