‌یۆڤانتۆس بیر لە یاریزانێکی تر لە ڕیاڵ مەدرید دەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیتاڵیا بڵآویانکردەوە، یانەی یۆڤانتۆس بیری جدی لەوە دەکاتەوە کە گرێبەست لەگەڵ مارسیلۆ دا سیلڤادا واژوو بکات.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، یانەی یۆڤانتۆس لاری نیە لەوەی دەستبەرداری ئەلێکس ساندرۆ بێت، چونکە چەند یانەیەک لە خولی ئینگلتەرا هەوڵی بۆ دەدەن.

یۆڤانتۆس دەیەوێت وەکوو چۆن ڕۆناڵدۆی لە ڕیاڵ مەدرید کڕی، بەو شێوەیە هەوڵ بۆ کڕینی مارسیلۆ دەدات.


AM:12:10:19/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 3232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری