مێسی خه‌ڵاتێكی وه‌رگرت و شه‌ممه نمایشی ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، باشترین یاریزانی بۆ مانگی
ڕابردوو دیاریكرد‌و لیۆنێل مێسی وه‌كوو باشترین دیاریكرا.
وه‌رگرتنی ئه‌م خاڵاته له‌لایه‌ن لیۆنێل مێسییه‌وه له
كاتێكدایه، كه ئه‌و یاریزانه له مانگی ٩ی ڕابردوودا، ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له
یارییه‌كاندا هه‌بووه‌و توانیویه‌تی پشكی هه‌بێت له تۆماركردنی ٧ گۆڵدا، خۆی ٣ گۆڵی كردووه،
٤ تۆپی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌شی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووه.
مێسی یه‌كه‌م گۆڵ كه له مانگی ڕابردوودا كردنی به‌رامبه‌ر
به یانه‌ی هۆیسكا بوو ، بریاره خه‌ڵاته‌كه‌ش كه وه‌ریده‌گرت له ڕۆژی ٢٠ی ئه‌م
مانگه‌دا له یاریگای كامپ نوو نمایشی بكات كه یارییه‌كه كاتژمێر ٩:٤٥ خوله‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئێستا به ١٥ خاڵ له پله‌ی دووه‌مدایه.
PM:07:49:17/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 4636
جار خوێنراوه‌ته‌وه