‌گواردیۆلا لەسەر هەواڵەکانی مۆدریج قسە دەکات

وێستگە سپۆرت-

پیپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی باس لە ڕۆیشتنی لۆاک مۆدریج و ئەو هەواڵانە دەکات کە بەم دواییە لەسەر چارەنوسی ئەو یاریزانە بڵآوبوونەتەوە.

گواردیۆلا دەڵێت: ڕۆیشتنی مۆدریج لە ریاڵ مەدرید شتێکە وەکوو خەیاڵ وایەو ڕوو نادات، چونکە ئەو یاریزانە لە یانەکەی دەمێنێتەوەو ڕیاڵ مەدریدیش ڕێگە بە ڕۆیشتنی نادات.

پێشتریش پیرۆ ئالیسیۆ، بەڕێوەبەری یانەی ئینتەرمیلان وتبووی کە گرێبەستکردن لەگەڵ لۆکا مۆدریج ئاسان نیە.

ئەم وتانە لە کاتێکدایە، کە ماوەیەکە باس لە ڕۆیشتنی لۆکا مۆدریج بۆ خولی ئیتاڵیاو بە تایبەت بۆ یانەی ئینتەرمیلان دەکرێت.


PM:04:17:15/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 1952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری