‌مانچستەر یونایتد داواکارییەکی مۆرینۆ ڕەتدەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، یانەی مانچستەر یونایتد نایەوێت داواکارییەکەی مۆرینۆ بەجێ بگەیەنێت و ٤٥ ملیۆن یۆرۆی بۆ کڕینی یاریزان بۆ خەرج بکات.

ڕۆژنامەی " میرەر"ی بەریتانیا بڵاویکردەوە، مۆرینۆ ئیدارەی یانەکەی ئاگادارکردۆتەوە کە پێویستی بە ئانتی ڕیبێچی یاریزانی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتە لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا، بەڵام ئیدارەی یانەکە ڕەتیانکردۆتەوە کە ٤٥ ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕینی ئەو یاریزانە بدەن.

مۆرینۆ ئاستی ئەو یاریزانەی لە یارییەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا بینیبوو لەگەڵ کرواتیا، بۆیە دەیەوێت بیکڕێت، نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی ٤٥ ملیۆن یۆرۆیە.


PM:03:16:15/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 1384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌