گواردیۆلا: مێسی ئاژەڵێکی ترسناکە
وێستگە سپۆرت-
لە گفتوگۆیەکی وەرزشیدا، به ئاماده‌بوونی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی و كارلۆ ئانچیلۆتی ڕاهێنەری ناپۆلی و ئاریگۆ ساكی شرۆڤه‌كاری تۆپی پێی ئیتاڵی باس لە چەند پرسێکی وەرزشی کرا.
پێپ گواردیۆل، ڕاهێنەری ستیزن ا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه لیۆنێل مێسی ئاژه‌ڵێكی ترسناكه‌و ڕاگرتنی ئەستەمە.
گواردیۆلا دەڵێت: مێسی باشترین یاریزانی جیهانە لە مێژوودا ئەوە ڕوونە، لە یارییەکاندا کاتێک بەرەو ڕووت دێت، ڕاگرتنی ئەستەمە.
پیپ دەڵێت: بەرشەلۆنە له سه‌رده‌می من باشترین پێكهاته‌ی هه‌بوو، خاوه‌نی ئه‌كادیمیایه‌كی باشی تۆپی پێ بوو، چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی به وێنه‌ی كارلێس پیۆڵ، چاڤی هێرناندێز و ئینیێستا دروست كرد، کە یاریزانی کەمترمان دەکڕی و زیاتر پشتمان بە یاریزانەکانی تیپی دووەم دەبەست.
سەبارەت بە نازناوی ئەم وەرزە چامپیۆنس لیگ، گواردیۆلا پێی وابوو کە مان سیتی ڕکابەری سەرەکی نیە، بەڵکو ڕیاڵ مەدریدو یۆڤانتۆس دوو ڕکابەری سەرەکین.
PM:10:18:14/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 4012
جار خوێنراوه‌ته‌وه