به‌رشه‌لۆنه به مه‌رجێك ده‌ستبه‌رداری ڕاكیتیچ ده‌بێت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ڕه‌تیده‌كاته‌وه ده‌ستبه‌رداری
ئیڤان ڕاكیتیچی یاریزانی یانه‌كه‌ی بێت، مه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یی كه نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
گرێبه‌سته‌كه‌ی بدرێت.
به‌رشه‌لۆنه له‌م هاوینه‌دا كه بازاڕی گواستنه‌وه‌كه‌ی
كه‌متر له ١٠ ڕۆژی ماوه، بڕیاری خۆیداوه كه ده‌ستبه‌رداری ڕاكیتیچ نابێت.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان گرێبه‌ستی خۆی پێشكه‌ش به به‌رشه‌لۆنه
كردبوو تاكووو ڕاكیتیچ به‌ره‌و فه‌ڕه‌نسا ببات، به‌ڵام یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ئه‌وه‌ی
ڕه‌تكرده‌وه.
به‌رشه‌لۆنه له یه‌ك دۆخدا ده‌ستبه‌رداری ڕاكیتیچ ده‌بێت،
ئه‌ویش پێویسته هه‌ر یانه‌یه‌ك كه ئه‌و یاریزانه ده‌كڕێت، ده‌بێت بڕی ١٢٥ ملیۆن
یۆرۆ بدات.
پاریس سانجێرمان ناتوانێت به‌م جۆره ڕاكیتیچ بكڕێت،
چونكه ئه‌و گرفتی له یاسای یاری خاوێندا
بۆ هاتۆته پێش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت و خه‌رجی ساڵانه‌ی وه‌كوو یه‌ك نیه،
به‌وه‌ش له‌لایه‌ن یوفاوه ڕووبه‌ڕوی سزا ده‌بێته‌وه‌و ناتوانێث پاره‌ی زیاتر بۆ
كڕینی یاریزان خه‌رج بكات.
AM:09:32:21/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 5426
جار خوێنراوه‌ته‌وه