‌ناوی گۆڵپارێزی سەرەکی ریاڵ مەدرید ئاشکرانەکرا

وێستگە سپۆرت-


هەرچەندە داوا لە جولیان لۆپێتگوی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدکرا کە ناوی گۆڵپارێزی سەرەکی بۆ یەکەم یاری لالیگا ئاشکرابکات، بەڵام ئەو ڕاهێنەرە ئامادە نەبوو ئەوە بڵێت.

سبەینێ یەکشەممە، ریاڵ مەدرید و خیتافی یەکەم یاری خۆیان لە خولی ئیسپانیا ئەنجامدەدەن و کاتژمێر ١١:١٥ خولەکی شەو ڕووبەڕوی یەکدەبنەوە.

لە بارەی ئەو یارییەشەوە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ جولیان لۆپێتگوی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدرا، ڕۆژنامەنوسان بە پەرۆشبوون بزانن کە لۆپێتگوی یاری بەکام گۆڵپارێز دەکات وەکوو سەرەکی لە یەکەم یاری خولی ئیسپانیادا.

زۆرینەی ڕۆژنامەنوسانی ئیسپانیا کۆکن لەسەر ئەوەی کە سەرەتا وەکوو سەرەکی، کەیلۆر ناڤاس یاری دەکات و دواتر تیبۆت کۆرتوا دەخەنە یارییەکەوە.


PM:06:28:18/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 3179 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌