‌گریزمان وەڵامی بەرشەلۆنە دەداتەوە

وێستگە سپۆرت-


ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، دڵخۆشە بەوەی کە یەکەم نازناویان لەم وەرزە بەدەستهێناوەو لە ڕیاڵ مەدریدیان بردۆتەوە.

شەوی ڕابردوو لە جامی سوپەری ئەوروپادا، یانەی ڕیاڵ مەدریدو ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕووبەڕوی یەکبوونەوە، کە ئەتلەتیکۆ توانی یارییەکە ٤-٢ بباتەوە.

لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان، گریزمان ڕایگەیاند، زۆر دڵخۆشە بە یەکەم نازناو، ڕەتیشیکردەوە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات.

گریزمان دەڵێت: لە ئەتلەتیکۆ مەدرید دەمێنمەوە، پرۆژەی هاوبەشمان پێکەوە هەیە، متمانەم بە یانەکەم و سیمیۆنی ڕاهێنەر هەیە، بۆیە بڕیاری مانەوەم داوە.

گریزمان بەو قسانەی بە شێوەی ناڕاستەوخۆ وەڵامی بەرشەلۆنەی دایەوە کە حەزی بە ڕۆیشتن لە ئەتلەتیکۆ مەدرید نیەو مانەوەی هەڵبژاردەوە.



PM:05:40:16/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 5243 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری