خشتەی یارییەکانی خولی پلەیەکی عێراق
وێستگە سپۆرت-
ئەمرۆ چوارشەممە لە شاری بەغدا کۆنگرەی ھونەری خولی پلە یەکی عێراق ئەنجامدرا.
بەئامادەبوونی نوێنەری یانەکان، بەفەرمی بریاردرا ١٢ یانە سەرکەوتووەکە بۆ قۆناغی کۆتایی بەسەر دوو کۆمەڵە دابەش بکرێت و کۆمەڵەی ھەولێر گشت یارییەکان لە شاری ھەولێر ئەنجام دەدرێت و کۆمەڵەی دووەم گشت یارییەکان لە شاری بەغداد ئەنجام دەدرێت.
خولەکەش بەشێوازی خول بەیەک قۆناخ بەرێوە دەچێت.
کۆمەڵەی یەکەم پێکھاتووە لە: ھەولێر، سلێخ، میسان، موسڵ، قاسم، دفاع المدنی.
کۆمەڵەی دووەم: کەرخ، سەناعە، برایتی، ناسریە، عفک، رومادی.
خشتەی یارییەکانی ھەفتەی یەکەم
کۆمەڵەی یەکەم
ھەولێر - سلێخ
میسان - موسڵ
قاسم - دفاع المدنی
کۆمەڵەی دووەم
کەرخ- ناسریە
برایەتی - سەناعە
عفک - رومادی
گشت یارییەکانی کۆمەڵەی ھەولێر لە ھەر سێ یاریگای شەھید فرەنسۆ ھەریری و ھەندرێن و ئارارات ئەنجام دەدرێت.
خولەکە رۆژی چوارشەممە ٨ی ئەم مانگە دەست پێ دەکات و لە ھەر گرووپێک یەک یانە بۆ خولی نایاب سەردەکەوێت.
PM:05:12:01/08/2018
ئهم بابهته 1421
جار خوێنراوهتهوه