‌ڤیدیۆ؛ بەلجیکا دوای بردنەوەی لە ئینگلتەرا، پلەی سێیەمی بەدەستهێنا

وێستگە سپۆرت-


لە یارییەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا، هەڵبژاردەی بەلجیکا دوای بردنەوەی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، توانی پلەی سێیەمی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا بەدەستبێنێت.

لە یاری دیاریکردنی پلەی سێیەمی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا، هەڵبژاردەی بەلجیکا بەرامبەر بە ئینگلتەرا یاریکرد.

لە تایمی یەکەمداو لە خولەکی ٤ دا، تۆماس مونیر گۆڵی یەکەمی بۆ بەلجیکا کرد، دواتر لە تایمی دووەمداو لە خولەکی ٨٢ دا ئیدین هازارد گۆڵی دووەمی بۆ بەلجیکا کرد، یارییەکەش لە کۆتاییدا ٢-٠ بە سودی بەلجیکا کۆتاییهات.

بەوەش بەلجیکا پلەی سێیەمی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیایی بەدەستهێناو ئینگلتەراش چوارەم بوو.


سبەیشەویش هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنساو کرواتیا کاتژمێر ٦:٠٠ی دەمەو ئێوارە، یاری بۆ پلەی یەکەم و دووەمی دەکەن.


PM:06:57:14/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 1564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری