كچانی باله‌ی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامێكی یه‌كلایه‌نه له كچانی ته‌ق ته‌ق یان برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی و به سپۆنسه‌ری كۆمپانیایی تیشك نێت خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وربه‌ری ده‌ستی پێكرد .
كاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 12 / 10 / 2017 و له نێو هۆڵی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه یاریه‌كانی خوله‌كه ده‌ستی پێكرد .
ده‌ست پێكی یاریه‌كان به یاری نێوان كچانی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ته‌ق ته‌ق بوو ، تێیداو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام كچانی باله‌ی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامی سێ گێمی یه‌ك لایه‌نه و به خاڵه‌كانی ( 25 - 20 / 25 - 16 و 25 - 13 ) توانیان بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
PM:03:09:12/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوه‌ته‌وه