یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌سته‌ی كارگێڕی دیاری كردوو 305 ئه‌ندام ده‌نگی دا.
ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 4 / 10 / 2017 و له نێو هۆڵی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه و به‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی هه‌ڵبژاردنی یانه‌كان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هه‌ڵبژاردنی خۆی ئه‌نجام دا.
سه‌ره‌تاو پێش ده‌ست پێكی مه‌راسیمی هه‌ڵبژاردنه‌كه ، مه‌راسیمیكی تایبه‌ت به كۆچی دوایی سه‌رۆك هه‌واڵ مام جه‌لال ڕێك خراو ئاماده‌بووان به‌شداریان له‌و مه‌راسیمه كرد .
پاشان دوایی خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی هونه‌ری و دارایی یانه ده‌سته‌ی كارگێڕی ڕابردوو له لایه‌ن به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و دواتر و دوایی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپالاَوتن بۆ ده‌سته‌ی نوێ 12 كه‌س وه‌ك ئه‌ندامانی نوێ خۆیان ناساند ، ئه‌مه‌و پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگ درا و 305 كه‌س له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی به‌شداریان كرد ، دواجار ئه‌نجامی كۆتایی ده‌نگه‌كان به‌م شێوه‌یه بوون :
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا 255 ده‌نگ ، مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد 265 ده‌نگ ، هۆگر محه‌مه‌د 227 ده‌نگ ، كه‌لسوم محه‌مه‌د 176 ده‌نگ ، موسێ ڕه‌ووف 174 ده‌نگ ، ئیبراهیم قاسم 173 ده‌نگ ، شێرزاد محه‌مه‌د 170 ده‌نگ ، نه‌شمیل محه‌مه‌د 155 ده‌نگ ، ئه‌حمه‌د غازی 131 ده‌نگ ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل 110 ده‌نگ ، سه‌ریاس ئه‌فراسیا 99 ده‌نگ و فواد نوری 71 ده‌نگ .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش نۆ ئه‌ندام وه‌ك ده‌سته‌ی كارگێڕی سه‌ره‌كی یانه دیاری كران و دوو ئه‌ندام وه‌ك یه‌ده‌گی ده‌سته‌ی كارگێڕی بوونه ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ چوار ساڵی داهاتوو .
PM:11:13:04/10/2017