ڤیدیۆ؛ بەرشەلۆنە نیو دەرزەن گۆڵی بە یارمەتی مێسی لە ئیبارکرد
وێستگە سپۆرت-
لە خولی یانەکانی ئیسپانیادا، یانەی بەرشەلۆنە ٦ بە ١ لە
یانەی ئیباری بردەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی لالیگادا، بەرشەلۆنە لە
یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئیباری کرد.
لە تایمی یەکەمداو لە خولەکی ٢١ دا ، مێسی بە لێدانی سزا
گۆڵی یەکەمی کرد ، دواتر پاولینیۆ جۆنیۆرز لە خولەکی ٣٨ دا گۆڵی دووەمی بۆ
بەرشەلۆنە کرد و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمداو لە خولەکی ٥٣ دا دینیس سوارێز گۆڵی
سێیەمی بۆ بەرشەلۆنە کرد ، لە خولەکەکانی ٥٩ و ٦٢ و ٨٧ دا ، مێسی سێ گۆڵی کردو
بەوەش سوپەر هاتریکی لەو یاریەدا کرد.
بەرشەلۆنە بەو سەرکەوتنە ١٥ خاڵی هەیەو لە پێشەنگدایە.
AM:07:47:20/09/2017
ئهم بابهته 795
جار خوێنراوهتهوه