ئەحمەدی حاجی رەشید: نرخی دۆلار لەوەی ئێستا زیاتر نابێ


وێستگەنیوز- هێڤار هیوا

ئەحمەدی حاجی رەشید، بریاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، هاولاتیان دەتوانن لەم کاتەدا پێویستیان بە دۆلار یاخود دینار بێت بیکڕن چونکە نرخی دۆلار لە ئێستا زیاتر نابێت.


ئەحمەدی حاجی رەشید لە ئێن ئار تی ئاماژەی بەوەش کردووە، نرخی دۆلار لە نێوان 142-147 هەزار دینار دەبێت و زیاتر نابێت، چونکە حکومەت نایەوێت زیاتر رێژەی هەژاری زیاد بکات چونکە لە هەندێک پارێزگا رێژەی هەژاری گەشتۆتە %60.

بە بروای ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران، بریاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بریارێکی تەندروت دەبوو ئەگەر هەنێ رێکاری دیکەی لەگەڵ بوایە بەلام لە ئێستادا بریارەکە باش نییە.

دەشڵێت، حکومەت دەبوو هاوکاری خوێندکارانی بکردایە تا خوێندن تەواو دەکەن چونکە چەندین خوێندکار بەهۆی ئەم بارودۆخەوە ناتوانن بخوێنن لە زانکۆ و خوێندنگە ئەهلییەکان.

جەختیش کردۆتەوە لەوەی، چەندین نەخۆش هەن کە پێویستی بە هاوکاری هەیە، دەکرا حکومەت هاوکاری زیاتری بکردنایە و بڕە پارەی بیمەی تەندروستی زیاد بکردایە. 



PM:08:42:04/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 5776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو