فراکسیۆنی پارتی: بە هەوڵی مەسرور بارزانی موچه‌ی زه‌لیلی قبوڵ نەکرا
وێستگەنیوز-
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پەسەندکردنی بودجە و چه‌سپاندنی پشكی هه‌رێم وه‌ك مافێكی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ره و به‌رهه‌می ماندووبون و پێداگری ئیراده‌ی به‌هێزی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی دانوستانکاربووە، هەروەها سەرەڕای بوونی هەوڵ بۆ ئەوەی "قه‌واره‌ی هەرێم بخه‌نه ژێر زه‌ختی ناڕه‌وا، بەڵام هه‌وڵی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م پیلانه‌یان شكستی هێنا."
فراكسیۆنی پارتی لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق و چه‌سپاندنی پشكی هه‌رێم له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدڕاڵ‌دا له بودجه‌دا وه‌ك مافێكی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ره و به‌رهه‌می ماندووبون و پێداگری ئیراده‌ی به‌هێزی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی ڕاسپێردراو بۆ دانوستاندنه‌كان و هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه خه‌مخۆره‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوو و شایانی ڕێز و ستایشن."
ئەوەش هاتووە، "شكاندنی به‌ربه‌ست و ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پێشهاتانه نه‌خوازراوانه‌ی له دوای ئۆكتۆبه‌ری 2017 هاته به‌رده‌م گه‌له‌كه‌مان بۆ شكاندنی ئیراده‌ی خۆڕاگری و له ئه‌نجام به نه‌زۆك بوونی خه‌ونه‌كان به‌داخه‌وه هه‌وڵ گه‌لێك هه‌بوون بۆ به‌رده‌وامی دان به‌م سیاسه‌ته كه له‌په‌نای ئه‌مه‌دا بتوانرێت حكومه‌تی هه‌رێم و قه‌واره ده‌ستوورییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه ژێر زه‌ختی ناڕه‌وای هه‌ندێك لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای حكومه‌تی فیدڕاڵی و به قبوڵكردنی مووچه‌ی زه‌لیلی له‌سه‌ر حیسابی سه‌روه‌رییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و خوێنی شه‌هیدان و شایسته ده‌ستوریه‌كان."
فراکسیۆنی پارتی جەخت دەکاتەوە، "جارێكی تر به هه‌وڵی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م پیلانه‌یان شكستی هێنا و له یه‌كه‌م هه‌نگاوی دوای متمانه وه‌رگرتنی له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی شاندی هه‌رێمی كوردستانی كرد و هه‌نگاو دوای هه‌نگاو له قۆناغه‌كانی دانوستاندن له‌م باره‌یه‌وه بووه ئیراده‌یه‌كی به‌هێز بۆ شاندی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان ته‌سلیم نه‌بێت و به شكۆوه مافه ده‌ستورییه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنین، گرتنه‌به‌ری ئه‌م لۆژیكی كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ییه بووه زامنی پاراستنی مافه ده‌ستوریه‌كانمان."
ئەوەش خراوەتەڕو، "هه‌موو هه‌وڵه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران له به‌هێز مانه‌وه‌ی ئه‌م ئیراده‌یه‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین و هه‌وڵ و ماندووبوونی شاندی هه‌رێم و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه دڵسۆزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌وانه‌ی هاوكارمان بوون به‌رزده‌نرخێنین و هه‌موو هه‌وڵێكیش بۆ دابڕین و وه‌ستانه‌وه دژ به قه‌واره‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه."
PM:06:26:02/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 5864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت