تەنیا پارتی و یەکێتی دەنگیان بە پرۆژەکە داوە.. پەرلەمان کۆدەبێتەوە

‌ پەرلەمانی عێراق

وێستگە نیوز-

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنەکان بۆ دیاریکردنی کاتی کۆبوونەوەی پەرلەمان و دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسایی بودجەی 2021  ی عێراق لە کۆبوونەوەدان، بڕیاردەری لیژنەی دارایش وتی، " لە لیژنەکەیان تەنها پارتی و یەکێتی دەنگیان بە پرۆژەکە داوە".

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، " ئەو ڕێککەوتنەی لەسەر پشکی هەرێم کراوە و هاوسەنگە و لە بەرژەوەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقە کە لە پێنج بڕگە پێک دێت لە ماددەی 11ی پرۆژەی بودجەدا".

وتیشی، "بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم کەمتر نەبێت لە 460 هەزار بەرمیل و هەردوو وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکان دەبێت لەسەر ئەمە هەماگەنگییان هەبێت".

بڕیاردەری لیژنەی دارایی، ئەوەشی ڕاگەیاند، " داهاتی لەسەدا پەنجا (%50)ی نانەوتی هەرێم بنێردرێت و لەبەرامبەردا حکومەتی عێراق شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، هەردوولا جدی بوون و ئەوەش دەستپێکە بۆ دروستبوونی متمانەیەکی نوێ لە نێوان هەرێم و بەغدا".

ئەحمەد سەفار، ئەوەشی ئاشکراکرد، " لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و لە ئەندامە کوردەکانی ناو لیژنەکە تەنها ئەندامانی پارتی و یەکێتی دەنگیان بە ڕەشنووسی پرۆژەکە داوە".

بەپێی زانیارییەکانی وێستگە نیوز، کۆبوونەوە لەنێوان سەرۆک فراکسیۆنەکان و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدان تا هەموو لایەنەکان ڕازی بکەن بە دانانی کاتی کۆبوونەوە و دەنگدان لەسەرپرۆژە یاسای بودجە".

هاوکات بەپێی زانیارییەکان، بڕیاردراوە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لە کاتژمێر 10:00ی ئەمشەو بەڕێوەدەچێت.



PM:07:32:28/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 1976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو