كەشناسی پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی سەرما دەكات


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی سەرما و دابەزینی پلەكانی گەرمی دەكەن و  لەسەر لوتكەی شاخەكانیش بەفر دەبارێت.   

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە   

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم رایگەیاندووە ئەمشەو ئاسمانی ناوچەكانی باكور و ناوەڕاستی هەرێم نیمچە هەور و هەندێ كات هەوری تەواو دەبێت و‌ ناوچەكانی ڕۆژهەڵات پەڵەهەر هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند لە ناوچە شاخاوییەكان و بارینی بەفرێكی كەم لەسەر لوتكەی شاخەكان.  

 هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، پێشبینی دەكرێ لە بەرەبەیاندا كەمێك باران لە سەنتەری شاری هەولێر و دهۆك ببارێ، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەكی نیمچە سارد لە توركیاوە سبەی بەیانی پلەكانی گەرما تا ڕادەیەك دابەزێت بە تایبەت لە باكوری هەرێم و خێرایی با (20-25)كم/س ‌دەبێت.  



PM:11:08:26/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 16656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت