لوتکەی یەکێتی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت

‌ لوتکەی یەکێتیی ئەوروپا

وێستگەنیوز-

بڕیارە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەم هەفتەیە سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا کۆببنەوە و پرسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پەلەکردن لە دابینکردنی ڤاکسینی پەتاکە، سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا و روسیا ،  رەوشی مافەکانی مرۆڤ لەچەند دەوڵەتێک تاوتوێ دەکرێت.

ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، رۆژانی  25 و 26ی ئەم مانگە بەبەشداری سەرۆک و سەرکردەی 27 دەوڵەتەکە لوتکەی یەکێتیی ئەوروپا بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت و پرسی بڵابونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەلەئێستادا پلانی توندی خۆپارێزی بەرامبەر شەپۆلی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو گیراوەتەبەر، تاوتوێ دەکرێت.

بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە پەلەکردن لەدابەشکردنی ڤاکسین، سیاسەتی پیشەسازی یەکێتی ئەوروپا، پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا روسیا سێ تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە دەبن.

بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا باوەڕیانوایە لەکۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک رێکار و بڕیار پەسەند دەکرێن، بەڵام گفتوگۆ و بڕیاری یەکلاییکەرەوە لەسەر دۆسییەکان نادرێت.


PM:08:25:22/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 2520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت