نرخی نهوت بهرزترین ئاستی له ماوهی یهك ساڵدا تۆمار كرد
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 68 دۆلار و 47 سهنتی تێپەڕاند و ئەوەش، بەرزترین ئاستیەتی لە ماوەی زیاتر لە ساڵێکدا. هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش گەیشتە 65 دۆلار و 34 سهنت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەو ئاستە، یەکەمجارە لەدوای ئەوەی لە ساڵی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.
ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 67 دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 64 دۆلار بوو.
لە ئازار و نیسانی ساڵی رابردووشدا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار 25 دۆلار و نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.
PM:02:29:05/03/2021
ئهم بابهته 5776
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت