مەکتەبی سیاسی یەکێتی راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە
وێستگەنیوز-
مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ تێپەڕبوونی (30) ساڵ بەسەر راپەڕینی خەڵکی هەرێمی کوردستان دژی رژێمی بەعسی روخاو راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەرچەندە سێ ده‌یه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین کۆمەڵگەی كورده‌واری گه‌شه‌یكردوه‌و ده‌ستپێشخه‌ری گرنگی نواندوە له په‌ره‌پێدانی سه‌ربه‌ستییه سیاسییه‌كان، پێشكه‌وتنی خه‌باتی رێكخراوه‌یی و بزوتنه‌وه‌ی ژنان و ئازادی بیروڕا، بەڵام ئێستا نەوەیەکی نوێ هاتووەتە ئاوارەوە کە بەدونیابینی نوێوه ھه‌ڵسه‌نگاندنی تازه ده‌كه‌ن و پێویسته سیاسه‌تی كوردستانییش ھاوشانی ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانەبێت.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "له ئاداری 1991 دا، دوای چه‌ند ده‌یه له سه‌ركوت و ژێر ده‌سته‌یی، به تایبه‌تی له سایه‌ی حوكمڕانی به‌عسدا، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌لومه‌رجی گۆشه‌گیری و لاته‌ریك كه‌وتنی رژێمه‌كه به پێشبینی سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌ركردایه‌تی مه‌یدانیی یه‌كێتی و رێكخستنه‌كانی له رابه‌رایه‌تی كردنی جه‌ماوه‌ر دا ویستی ئازادیخوازی كوردستان هاوشانی ویستی عیراقییه‌كان له‌باشوری وڵات، به‌ڕوی سته‌م‌و جیاكاریی نه‌ته‌وه‌یی‌و مه‌زهه‌بی؛ ته‌قییه‌وه، ده‌وڵه‌تی شۆڤێنی به‌عسی له كوردستان ڕاماڵی و بوه وێستگه‌ی به‌رپاكردنی ئه‌زمونێكی دیموكراسی، كه درێژخایه‌نترینه له‌مێژوی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا".
ئەوەش هاتوە، "له سێ ده‌یه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین، كورده‌واری گه‌شه‌یكردوه‌و ده‌ستپێشخه‌ری گرنگی نواند له په‌ره‌پێدانی سه‌ربه‌ستییه سیاسییه‌كان، پێشكه‌وتنی خه‌باتی رێكخراوه‌یی و بزوتنه‌وه‌ی ژنان و ئازادی بیروڕا، سه‌رباری ئاوه‌دانی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری و بوژانه‌وه‌ی فه‌رھه‌نگی و پێشكه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه كه ھێشتا زۆری تریش ماون به‌دیبێن، به‌تایبه‌تی دوای كه‌وتنی بتی رژێمی فاشی له پرۆسه‌ی ئازادی عێراق كه زه‌مینه‌ی بۆ وڵاتێكی فیدرال و ده‌ستورێكی گه‌لپه‌سه‌ند خۆشكرد، به نه‌خشه‌رێگای مادده‌ی 140 و ده‌رفه‌تی به‌شداری سه‌نگین له حوكمڕانی به‌غدا و شه‌راكه‌تی سیاسیشه‌وه".
لەتێلیگرام وێستگە نیوز جۆین بكە
یەکێتی باوەڕی وایە دەبێت قۆناغی داهاتوو رەنگدانەوەی سیاسەتی نوێ بێت و ئاماژەی بەوەکردوە، "ئێستا پاش سێ ده‌یه كه یادی راپه‌رین ده‌كه‌ینه‌وه، چه‌ندین نه‌وه‌ی چاوكراوه، خوێنده‌وار و خاوه‌ن خواستی تازه له كچان و كوڕان پێگه‌یشتون، به دونیابینی نوێوه ھه‌ڵسه‌نگاندنی تازه ده‌كه‌ن كه پێویسته سیاسه‌تی كوردستانییش ھاوشانی ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه، تێگه‌یشتنی نوێ به‌رھه‌مبێنێ و رێبه‌رایه‌تیشیان بكات به ھه‌مان رۆحیه‌تی یه‌كێتیانه كه رابه‌رایه‌تی خواست و ویستی نه‌وه‌كانی راپه‌ڕینی دێرینی كرد".
ئەوەش خراوەتەڕو، قۆناغی داهاتوو قۆناغی راستكردنه‌وه‌ی رێره‌وی حوكمڕانی دیموكراتی و ئازادی راده‌ڕبرین و سه‌ربه‌ستییه سیاسییه‌كان دەبێت كه ھه‌ر ئه‌مانه ئامانجی سه‌ره‌كی راپه‌ڕینی 1991 بون، بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی دروست و كارا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتحادی و دابینكردنی مافه‌و شایسته ده‌ستورییه‌كانی گه‌لی كوردستان كه ھه‌ر ئه‌وه‌ش راسته رێی به‌ده‌ستھێنانی ئامانجه‌كانمانه و پارێزگاری له ده‌سكه‌وته ده‌ستوریه‌كانمان ده‌كات له ھه‌ر پاشكشێ و ھه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ناكاوی ناحه‌زان.
PM:08:28:04/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 9040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت