ماوەی لێخۆشبوون لە داهاتی ئاو درێژ كرایەوە


وێستگه‌ نیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە هاوبەشانی ئاو بۆ 31ى ئازارى 2021، درێژ دەكاتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاوی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاگادار كراونەتەوە كە لەگەڵ كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی داهاتی ئاو ئەو بڕیارە جێبەجێ بكەن.

ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ سه‌ر بە راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند" دوابەدوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بابەتی داشكاندنی قەرزی هاوبەشانی ئاو بە ڕێژەی %15، ئێستا بڕیاری درێژكردنەوەكە لە یه‌كى 1ى 2021،  تا 31ى ئازارى 2021، درێژ دەكرێتەوە و هاووڵاتییانیش دەتوانن لەو ماوەیەدا سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكانی ئاو بكەن بۆ سوودمەندبوون لە بڕیارەكە.

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وتیشی، پێشووتر چەند جارێك لە مانگی شەشی ساڵی پار كارمان لەسەر بابەتی لێخۆشبوون كردووە و رەزامەندی درابوو، ئێستا ماوەكەی بۆ31ى ئازارى ئەمساڵ درێژ كراوەتەوە،.

ناوبراو ده‌شڵێت، بەهۆی ئەو بریارەوە ژمارەیەكی زۆری هاوبەشانی ئاو لێی سوودمەند دەبن، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەكەین سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو بكەن بۆ ئەوەی لەو داشكاندنە سوودمەند بن و سەرجەم بەرێوەبەرایەتییەكانی ئاویش ئاگادار كراونەتەوە كە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی داهاتی ئاو، ئەو بریارە جێبەجێ بكەن.


PM:02:05:02/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 7060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو