بارزانی‌ و باوك كوڕ داوای‌ ده‌ركردنی‌ "میلیشیاكانی‌" شه‌نگال ده‌كه‌ن

‌لەكۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کراوە،



وێستگه‌ نیوز-

وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عێراق، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌، سه‌ردانی‌ شاری‌ هه‌ولێری‌ كردوو به‌جیا له‌گه‌ڵ بارزانی‌ باوك و كوڕ كۆبۆوه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان جه‌ختیان له‌جێبه‌جێكردنی‌ ڕێكه‌وتنی‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵی‌ شه‌نگال كردۆته‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌ نابێت هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان و هیچ هێزێكی‌ تر‌ له‌و شاره‌ هه‌بێت.

بەپێی راگەیێندراوێكی‌ کۆبوونەوه‌كه‌ی‌ مه‌سرور بارزانیدا  لەكۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کراوە، بەتایبه‌تی کە "لەسەر پرسی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر، لە ئەنجامی هەماهەنگیی باشی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، ئەنجامی باش بەدەستهاتوون". 

لە دیدارەکەدا هەروەها ،جەخت لە گرنگیی "جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشا مه‌و هێزە چەکدارە نایاساییەکان لە دەڤەرەکە" کراوە.
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە بەردەوامیی سیاسەتی گۆڕینی دیموگرافی و دەستدرێژیکردنەسەر هاووڵاتییانی کورد و داگیرکردنی زەویوزارەکانیان لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند: "ئەمجۆرە دۆخە نائاسایی و نادەستوورییە، لە بەرژەوەندیی خەڵکی عێراق نییە و پێویستە رێگریی لێ بکرێت". 
 
هه‌ر ئه‌مرۆ ش لە سەلاحەددین  مەسعود بارزانی پێشوازی لە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق كرد.

لە كۆبوونەوەیەك دا بارودۆخی ئەمنی و دواپێشهاتەكانی عێراق و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ لە رووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتی ئەمنی و تیرۆر تاوتوێ كرا و هەروەها جەخت لە سەر جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال كرایەوە.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.


PM:04:36:27/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو