ئومێد خۆشناو: 128 ملیار دینار بۆ خزمەتگوزارییەكانی پارێزگای ھەولێر تەرخانكراوە


وێستگه‌ نیوز-
پارێزگارى نوێى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، 128 ملیار دینار بۆ پارێزگای ھەولێر بۆ ئەو پڕۆژانەی كە لە لایەن یەكە كارگێڕییەكان لە قەزا و ناحیەكان ته‌رخانكراوه‌.

ئومێد خۆشناورایگه‌یاندووه‌، ئەمڕۆ كردنەوەی بەشێك لە پڕۆژەی 150 مەتری دەچێتە تەنیشت دەستە خوشكەكەی لە شەقامی 120 مەتری، كە ئەویش خزمەتێكی گەورەی شاری ھەولێر بوو، ئێمەی ھەولێریی و میوانەكانی ھەولێر لە سوودەكانی ئەو شەقامە دەگەن، كە چەندە ئاسانكاری كردووە بۆ ھاتوچۆی رۆژانەمان و بە یەكتربەستنەوەی شارۆچكەكان و كۆمەڵگاكانی دەوروبەری ھەولێر و ھاتنی خەڵكی شارەكانی دیكە بۆ ھەولێر و بەپێچەوانەشەوە".

پارێزگاری ھەولێر راشیگه‌یاند، " لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ پارێزگارەكان و سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكانی ئیدارە سەربەخۆكان جارێكی دیكه‌ بەشێك لە خواستەكانی ئێمەی جێبەجێكرد، بە دابینكردنی 128 ملیار دینار بۆ پارێزگای ھەولێر بۆ ئەو پڕۆژانەی كە لە لایەن یەكە كارگێڕییەكان لە قەزا و ناحیەكان پێشكەش بە ئێمە كرابوو، لە چەند رۆژی ئایندەدا لەگەڵ دابینكردنی پارەكەی، كە رەزامەندی لەسەر دراوە، ئومێد دەكەین بتوانین ئەو خزمەتگوزاریانە بەپێی ئەو پلانەی دامانناوە لە سنووری شارەكەمان پێشكەش بە خەڵكی خۆمان بكەین".


PM:06:23:25/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت