لەدەربەندیخان دەرچوانی زانكۆ وەك وانەبێژ دادەنرێن


وێستگەنیوز- كامەران كەریم

لەسنوری پەروەردەی دەربەندیخان قۆناغی دووەمی دەرچوانی زانكۆ وەك وانەبێژ دادەنرێن، پەروەردەی قەزاكەش ئاگاداریان دەكاتەوە سبەینێ لەدیوانی پەروەردە ئامادەبن بۆ چاوپێكەوتن.

لەتێلیگرام وێستگە نیوز جۆین بكە

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی دەربەندیخان لەڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە رایگەیاندووە، قۆناغی دووەمی ناوی دەرچوانی زانكۆ كە بەوانەبێژ دادەنرێن بەپێی پسۆرییەكانیان لەسنوری پەروەردەكەیان، بەپێی ڕیزبەندی و پێویستی، لەڕۆژی یەكشەممە 21ی شوبات لەدیوانی پەروەردە ئامادەبن بۆ چاوپێكەوتن.

بەپێی راگەیەنراوەكە، هەر دەرچوویەك تێبینی هەیە بەبەڵگەوە سەردانی هۆبەی خۆیەتی بكات.


AM:09:07:20/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت