بافڵ تاڵه‌بانی له‌یادی مورافه‌عه‌كه‌ی مام جه‌لالدا:ده‌بینه قه‌ڵغانی كه‌ركوكییه‌كان
وێستگه نیوزـ
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له یادی مورافه‌عه‌ی مام جه‌لالدا كه 17 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئه‌نجومه‌نی حكومی دوای روخانی رژێمی سه‌دام كردی، رایگه‌یاندوه كه خه‌می كه‌ركوكیان له‌سه‌ر شانه و ده‌بنه قه‌ڵغانیش بۆ پاراستنی كه‌ركوكییه‌كان.
له‌و یاده‌دا، بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی په‌یامێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر كوردستانی بونی كه‌ركوك كردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت "هیچ سازشێك له‌سه‌ر كوردستانی بونی كه‌ركوك ناكه‌ین".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی:
ئه‌مڕۆ 17 ساڵ به‌سه‌ر مورافه‌عه مێژووییه‌كه‌ی تۆ بۆ كه‌ركوك تێده‌په‌ڕێت و ئێمه‌ش به شانازییه‌وه یادی ئه‌و ڕۆژه مێژووییه ده‌كه‌ینه‌وه. یادی هه‌وڵی به‌رده‌وام و خه‌باتی بێكۆتایی تۆ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ كورد و كوردستان.
له یادی ئه‌و رۆژه مێژوویی و پڕ له شانازییه‌دا په‌یمانی خۆم دووپات ده‌كه‌مه‌وه كه هه‌میشه هه‌ڵگری په‌یام و ڕێبازی تۆ ده‌بین. هه‌ڵگری خه‌می نه‌ته‌وه و زمان و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان بین.. مێژووی دره‌وشاوه و پڕ له سه‌روه‌ری تۆ ده‌كه‌ینه سه‌رمه‌شقی خۆمان و به ئومێده‌وه له داهاتوو ده‌ڕوانین.
ده‌مه‌وێت له‌م رۆژه‌دا جه‌خت بكه‌مه‌وه كه هیچ سازشێك له‌سه‌ر كوردستانیبوونی كه‌ركوك ناكه‌ین، بۆ مێژوو ده‌یسه‌لمێنین كه ئێمه‌ین خه‌می كه‌ركوك-مان له‌سه‌ر شانه و هه‌موو هه‌وڵێكیشمان له رابردوودا بۆ پاراستنی خه‌ڵكه‌كه‌ی بووه و له داهاتووشدا ده‌بینه ئه‌و قه‌ڵغانه‌ی كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان ده‌پارێزێت.
بافڵ تاڵه‌بانی
ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
PM:11:21:09/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت