یەكەم هەنگاوی كردنەوەی كۆلێژی پزیشكی لەزانكۆی هەڵەبجە جێبەجێكرا
وێستگەنیوز- كامەران كەریم
وەك هەنگاوی یەكەم بۆ كردنەوەی كۆلێژی پزیشكی لەزانكۆی هەڵەبجە، وەزارەتی تەندروستی ڕەزامەندی دەربڕی بەگواستنەوەی 5 پزیشكی پسپۆڕ بۆ سەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانكۆی هەڵەبجە .
بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی دەست وێستگەنیوز كەوتووە تێیدا هاتووە، وەك سەرەتایەك بۆ كردنەوەی كۆلیژی پزیشكی لەشارەكە، وەزارەتی تەندروستی رەزامەندی دەربڕی بەگواستنەوەی پێنج پزیشكی پسپۆڕی وەزارەتەكەی بۆ سەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانكۆی هەڵەبجە.
زانكۆی هەڵەبجە لەساڵی 2010ەوە كراوەتەوە، شەش كۆلێژ لەخۆی دەگرێت (پەروەردەی شارەزوور، پەروەردەی بنەڕەت، یاسای و كارگێڕی، زانستە مرۆڤایەتیەكان، زانست، پەروەردەی جەستەی وەرزش، ئەندازەیی شارستانی).
PM:08:54:08/02/2021
ئهم بابهته 1988
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت