لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی: دۆخی تەندروستی کۆسرەت رەسوڵ زۆر باشە

‌ کۆسرەت رەسوڵ عەلی وێنە: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی

وێستگەنیوز-

کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، دۆخی تەندروستی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان " زۆر باشە" و سوپاسی ئەوانە دەکەن کە پەرۆشی تەندروستی ناوبراون.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "زۆر سوپاسی پەرۆشی خەڵكی كوردستان دەكەین، كە پەرۆشی تەندروستی جەنابی كاك كۆسرەتن، هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە تەندروستی كاك كۆسرەت زۆر باشە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "دار كرمی لەخۆی نەبێ تەمەنی هەزار ساڵە".

ڕونکردنەوەکەی دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دەنگۆی کۆچی دوایی کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.

کۆسرەت رەسوڵ عەلی  ساڵی 2017 نەشتەرگەری بۆ ریخۆڵەکانی کراوە و لەماوەی رابردوشدا چەندجارێک بەهۆی دۆخی تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانەکراوە و چارەسەری پێویست و بەردەوامی بۆ کراوە.


PM:11:45:04/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 21520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت