وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی: قوماری ڕیفراندۆم دوبارە مەکەنەوە ڕێکبکەون

‌فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا داوا دەکات هەرێم نەوتەکەی رادەست بکات

وێستگەنیوز-


وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، داوا لەدەسەڵاتدارانی هەرێم دەکەن "قوماری ڕیفراندۆم دوبارە نەکەنەوە و نەوت رادەستی بەغدا بکەن"، چونکە خەڵکی کوردستان بەرگەی ساڵێکی دیکە لەبێ موچەیی ناگرێت و پەرلەمان لەتێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە نزیک بووەتەوە.

د.بەختیار  شاوەیس، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا کەلە پەیجی فەرمی خۆی لەفەیسبوک بڵاویکردوەتەوە باسی لەوەشکردوە، "ئەو نەوتە نەعلەتیە رادەستکەن، با وەکو ریفراندۆمەکە پەشیمان نەبنەوە و دواتر نەڵێن خۆ ئێمە ریفراندۆمەکەمان بۆ جیابونەوە نەکردوە، ئەمرۆ پێشتر لەسبەی رێکبکەون و نەوتەکە رادەست بکەن، ئەوەتا لەگەڵ هەر مراوەغەیەکی ئێوەدا ، ئەوانیش فشارەکان زیاتر دەکەن".

جۆین به‌ له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌ به‌په‌له‌كانی‌ وێستگه‌ نیوز له‌ تیلیگرام

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەوەتا هەیسەم جبوری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، لیژنەکەیان ئەو برگەیەی پڕۆژەیاسای بودجەی هەڵوەشاندوەتەوە کە حکومەتی فیدڕاڵ پابەند دەکات بە دانەوەی قەرزەکانی هه‌رێم، ئەو مەلەفە شکستخواردوەی نەوت بدەنەوە بەغداد کەجگە لە نەهامەتی و بێموچەیی و برسیەتی هیچی تری بۆ خەڵکی کوردستان پێ نەبووە، هەروەها  تێپەرینی کات لەبەرژەوەندیتان نیە، سات دوای سات لەدەنگدانی یاسای بودجە نزیک دەبینەوە".

وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئەمەش مەکەنە یاسای قەرز و دواتر پەشیمان ببنەوە، چونکە ئەمە یاسای ساڵێکە، ساڵێک لەبێ موچەیی ، زیاتر لەمە خەڵکی کوردستان بەرگەی ناگرێ و هێندەی تر  هەژاری و بێ دەرەتانی بڵاودەبێتەوە، بۆ بەجدی نەوتەکە رادەست ناکەن؟ خۆ دەزانن زۆر کەمتر لە سۆمۆ پارەتان بۆ دەکات، ئیتر بۆ ئەم نیقمەتە لەکۆڵ خەڵک ناکەنەوە؟"، داواش دەکات هەرێمی کوردستان پەند لەهەڵەکانی رابردووی وەربگرێت.


PM:08:32:01/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 15648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت