یه‌مه‌ن: لە ماوەی یەک مانگدا 32 قوربانی مین هه‌یه‌


وێستگەنیوز- هێڤار هیوا
دەزگای مینی یەمەن رایده‌گه‌یه‌نێت، تەنها لە ماوەی یەک مانگدا، 32 قوربانی تەقینەوەی مین هەیە کە چەکدارە میلیشیاکانی سەر بە گروپی حوسەیبیه‌کان چاندویانن.

دەزگای مینی یەمەن بە کەناڵی ئەلعەرەبیەی راگەیاندووە، تەنها لە ماوەی یەک مانگدا، 32 قوربانی تەقینەوەی مین هەیە، لەو وڵاتەدا کە میلیشیاکانی سەر بە گروپی حوسیەکان چاندویانن.

بەپێی راگەیەندراوەکە، تەنها لەم مانگەدا، 18 کەس بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لە دەست داوە کە لە نێوانیاندا ژن و منداڵ و هاوڵاتی بیانی هەیە، هەروەها 14ی دیکەش بریندار بوون. 

ئەو دەزگایە ئاماژەی بەوە کردووە، هەتا ئێستا زۆرترین مینەکان لە سەنتەر و دەروبەری شارەکانی (حەدیدە، جەوف، بەیزا‌و، سەنعا و تەعز) چیندراون، چەند جارێکیش بە کەسانی بیانیدا تەقیونەتەوە، یەکێک لەوانە کەسێکی ئەسیوبی بوو هەفتەی رابردوو گیانی لە دەست دا. 

لە پاش رووداوەکانی ئەم دواییەی یەمەن و ئەنجامدانی چەندین کاری نا مرۆڤانە لە لایەن گروپی حوسیەکانەوە، ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و کاری کوشتن و دزی و تەقینەوە و تێکدانی ئاسایشی وڵاو، ئەو گروپەی خستە لیستی تیرۆرەوە و  فەرمانی دەستگیرکردنیشی بۆ سێ سەرکردەی باڵای دەرکرد.


PM:03:24:28/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت